بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پرێس تی ڤی ئەرتەشی سووریا بە پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکانی ڕووسیا و بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تێروڕیستان بو سەر حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە زیاتر لە 800 کەس لەوانیان کوشتووە ژنڕاڵ سێرگێیی ڕودسکوی سەرۆکی ئوپراسیونی هاوبەشی ڕووسیا وتی 5 هەزار کەس .
لە تێروریستان ڕۆژی یەکشەممە بە نیازی لەناوبردنی گەمارۆی شاری حەڵەب بوون کە ئەو پەلامارە بە ئوپراسیونی هاوبەشی سوریا و ڕووسیا ناکام مایەوە ڕودسکوی هەروەها وتی تێرۆریستان لەو ئوپراسیونەدا چواردە تانک دە تڕوموبیلی زریی و ز یاتر لە شەست لوری هەڵگری چەکیان لەدەس داوە ناوبراو جەختی کرد بەرەی نوسرە سەربە تاقمی تێرۆریستی ئەلقاعیدە ئەو پەلامارانەی ڕێبەرایەتی دەکرد ڕودسکوی وتی تا ئێستا 324 کەس لە شارومەندان و کەسانی مەدەنی دانیشتوی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی تێروڕیستان لە حەڵەب لە ڕێگای تێپەرەگای ئاسایشی کە دەوڵەتی سوریا لە پێنجشەمەی ڕابردوو بۆ ئەوان دایمەزراندووە لەو شارە چوونەتە دەر .
سەرۆکی ئوپراسیونی هاوبەشی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا هەروەها وتیشی 82 کەس لە ئەندامانی تێرۆریستی تەسلیم بوونە ...
کۆتایی کورتە نامە310